نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین جه‌ژنی ره‌مه‌زان هانده‌ری هه‌موان بێت بۆ یه‌كڕیزی
  2019-06-03       538       

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و هیواداره‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ هانده‌ری هه‌مو لایه‌ك بۆ یه‌كڕیزیی و ئاشته‌وایی و ته‌بایی.

ئاوێنه‌: نێچیرڤان بارزانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ رایگه‌یاند"هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموان و هاندەری هەمو لایەک بێت بۆ یەکڕیزی و ئاشته‌وايى و تەبایی. هەمومان پێکەوە بە گیانی لێبوردەیی و یەکترقبوڵکردنەوە، لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستاندا، ئەرک و بەرپرسیاریه‌تیی خۆمان بەرامبەر بە گەل و نیشتمان بەجێ بهێنين."

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی...

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گه‌رمترين پيرۆزبايى سه‌ره‌تا له‌ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان، ئينجا له‌ سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان و ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات ده‌كه‌م.

هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموان و هاندەری هەمو لایەک بێت بۆ یەکڕیزی و ئاشته‌وايى و تەبایی. هەمومان پێکەوە بە گیانی لێبوردەیی و یەکترقبوڵکردنەوە، لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستاندا، ئەرک و بەرپرسیاریه‌تیی خۆمان بەرامبەر بە گەل و نیشتمان بەجێ بهێنين.

به‌و هیوایه‌ی جه‌ژن و یاد و بۆنه‌کانی داهاتوی هه‌مو پێکهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى کوردستان له‌ سايه‌ى قوڵبونه‌وه‌ى زياترى كولتورى پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و فره‌ڕه‌نگى، ئارامی، ئاوه‌دانی، پێشکه‌وتنی به‌رده‌وام و ژيانێكى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه‌‌.

 دوباره‌ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له‌ هه‌مو لايه‌ك پيرۆز بێت و هيواى پشويه‌كى خۆش و ئارام بۆ هه‌موان ده‌خوازم.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان
3/6/2019

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×