سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە بۆنەی جەژنەوە پەیامێك بڵاو دەكاتەوە
  2019-06-04       428       


سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە بۆنەی جەژنەوە پەیامێك بڵاو دەكاتەوە، كە تێیدا داوا لەسەرجەم هێز‌و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكات بە زوترین كات بگەنە سازان و بە  لێكتێگەیشتن هەنگاو بنێن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.


ئاوێنە: لەپەیامەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمنی كوردستاندا هاتوە "جوانترین و ڕازاوەترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین و دەخوازین ببێتە جەژنی خێرو خۆشی بۆ گشت لایەك، یەكێك لەسیما هەرە جوانەكانی جەژن ئاشتبوونەوە و لێبووردەییە، لە ئێستادا لە هەموو كات زیاتر پێویستمان بەو لێبووردەییە و یەكڕیزییە هەیە لەهەرێمی كوردستان، بۆیە داواكارین لەسەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی پێكهێنەری حكومەت بەزووترین كات بەسازان و لێكتێگەیشتن هەنگاو بنێن بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەت بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان".


پەیمەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان


به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان، جوانترین و ڕازاوەترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین و دەخوازین ببێتە جەژنی خێرو خۆشی بۆ گشت لایەك، یەكێك لەسیما هەرە جوانەكانی جەژن ئاشتبوونەوە و لێبووردەییە، لە ئێستادا لە هەموو كات زیاتر پێویستمان بەو لێبووردەییە و یەكڕیزییە هەیە لەهەرێمی كوردستان، بۆیە داواكارین لەسەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی پێكهێنەری حكومەت بەزووترین كات بەسازان و لێكتێگەیشتن هەنگاو بنێن بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەت بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان، وەك دیارە رۆژی 4ی حوزەیرانی 1992 یەكەمین دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان گرێدرا، پەرلەمانێك كە بەدەنگی زۆرینەی خەڵكی هەرێمی كوردستان و یەكڕیزیی هێز و لایەنە سیاسییەكان هاتە بەرهەم، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەخانەوادەی سەربڵندی شەهیدان دەكەین کە لەسایەی خوێنی ڕۆڵە ئازیزەکانی ئەوان کوردستان سەرکەوت و بووینە خاوەنی پەرلەمان و حکومەت، هه‌روه‌ها پیڕۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین کە بەگیانفیدایی خۆیان کوردستانیان لەناحەزان و تیڕۆریستان پاراست، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خەڵكی كوردستان به‌ گشتی دەكەین و هیوادارین ئەم ساڵیادە ببێتە هاندەرێك بۆ زیاتر چەسپاندنی پایەكانی سیستەمی دیموكراسی و دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان.

جارێكیتر پیرۆزباییەكی گەرم لە هەموو خەڵكی كوردستان دەكەین بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و ساڵیادی دامەزراندنی پەرلەمانی كوردستان.

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×