هاتوچۆی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
له‌ڕوداوێكی هاتوچۆدا له‌ڕانیه نۆ كه‌س بریندار بون.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی راپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه سه‌عات ١٠:٥٠ خوله‌كی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ روداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان
لە ڕانیە، نزیك پردی دەربەند لە نێوان دو ئۆتۆمبێل لە جۆری تیۆتا پیكاپ و پاسێكی هیوندای
بچوكدا رویدا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه روداوه‌كه بوه هۆی برینداربونی
هەردو شۆفێره‌كه و حه‌وت سەرنشینی پاسەكە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه روداوەکە بەهۆی لێخوڕین بە كەمتەرخەمی
و پابەندنەبون بە هێماكانی سەر شەقام بوە.