ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له دوبز بوه هۆی
برینداربونی دو جوتیار و سوتانی 35 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵیی داچێنراو به ده‌غڵودان.
ئاوێنه: شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆمبێكی چێنراو له‌سه‌ر رێگه‌ی گوندی "عه‌لو
مه‌حمود" له قه‌زای دوبزی سه‌ربه پارێزگای كه‌ركوك، به ئۆتۆمبێلێكی جۆری
پیكاپ-دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و بۆته هۆی برینداربونی دو جوتیار.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ته‌قینه‌وه‌كه بۆته هۆی
سوتانی 35 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵیی چێنراو به ده‌غڵودان كه هی یه‌كێك له جوتیاره
برینداره‌كان بوه.
به‌یاننامه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه تیمه‌كانی به‌رگری
شارستانی گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كه‌و تونیویانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.