سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند،
ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆتاییان
هاتوه، نوێنه‌ری وڵاتان و عێراق و حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌شدار
ده‌بن.
ئاوێنه: ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان
به ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند"ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی سوێندخواردنی
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هەرێمی كوردستان کۆتای‌یان هاتوه، رۆژی ١٠ی
ئەم مانگە لە سه‌عات ١١ی سەرلەبەیانی به ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی وڵاتان و عێراق و
حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، له رێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی
ده‌خوات."
وتیشی"به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده عێراقی و كوردستانییه‌كان و نوێنه‌ری
حیزبه كوردستانییه‌كان و نوێنه‌ری وڵاتان و باڵیۆز و كۆنسوڵەکان، له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی
سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماده ده‌بن، په‌رله‌مان بڕیاریدا دانشتنه‌كه له هۆڵی شه‌هید سه‌عد
عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌بچێت."
ئومێد خۆشناو ئاشكراشیكرد"هه‌ربه‌گوێرەی به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان،
له‌و دانیشتنه ئێمه وه‌ك فڕاكسیۆنی زۆرینه ناوزه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بازانی
ده‌كه‌ین، پاشان مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چێت
و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ست پێده‌كه‌ن."