دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه سزاكانی وڵاته‌كه‌ی
له‌سه‌ر ئێران كاریگه‌ری ته‌واویان هه‌بوه‌و ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كۆكین له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه نامانه‌وێت ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت.
ئاوێنه: ترامپ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌په‌راوێزی دیداریدا له‌گه‌ڵ
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسادا، به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند"پێم
وانییه ئێمه‌و فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی ئێرانه‌وه بۆچونی جیاوازمان هه‌بێت. پێم وانییه
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بیه‌وێت ئێران ببینێت كه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمه. منیش شتێكی
له‌و جۆره‌م ناوێت. هه‌مو پرسه‌كه ئه‌مه‌یه."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێكی دیكه جه‌ختی كرده‌وه كه ئێران "ده‌وڵه‌تێكی
به‌ڕاستی تیرۆریسته و هێشتاش هه‌ر تیرۆریسته. ئه‌وان(ئێرانییه‌كان)، له 14
شوێنی جیاجیا له یه‌مه‌نه‌وه بۆ سوریا بیگره تا به‌شێكی زۆری ناوچه‌كان و به‌ره‌كانی
دیكه‌ی شه‌ڕ، سه‌رقاڵی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگن. له‌هه‌مو شوێنی ده‌ستی ئه‌وان له شه‌ڕدا
هه‌بو به‌ڵام ئیستا ناتوانن ئه‌و كارانه بكه‌ن. دۆخی ئه‌وان وه‌ك ده‌وڵه‌تێك زۆر
خراپه."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه سزاكانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئێران زۆر به‌هێز بون و
كاریگه‌رییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان له‌سه‌ر ئێران هه‌بوه.
ترامپ وتیشی، من پێموایه كه ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێت گفتوگۆ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر
ئه‌وان خوازیاری گفتوگۆ بكه‌ن كێشه‌یه‌كمان نییه‌و ئێمه گفتوگۆ ده‌كه‌ین.