هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی ڕایگه‌یاند،
گۆشه‌گیریمان شكاند، فاشیزم ده‌شكێنین، ئیستانبوڵیش له ده‌ستی قه‌یومه‌كان ڕزگار ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)
سه‌زای ته‌مه‌للی له‌میانی سه‌ردانی شاری ئێلح-ی باكوری كوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای
هه‌مو فرتوفێڵه‌كان به تێكۆشان و پێداگریی خۆمان ئێلح-مان له قه‌یوم پاك كرده‌وه.
له ٢٣ی حوزه‌یرانیش ئیستانبوڵ له قه‌یوم ڕزگار ده‌كه‌ین. له هه‌ڵبژاردندا وه‌ڵامی
پێویستی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌ده‌ینه‌وه كه به هاوكاری ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن،
بڕیاری دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵی دا.
ته‌مه‌للی وتی"ئیدی به‌م فێڵانه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێین.
قه‌یوم له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت ده‌ریده‌كه‌ین. له هه‌ڵبژاردنی ٢٣ی حوزه‌یراندا ئیستانبوڵیش
ڕزگار ده‌كه‌ین. دواتر شكست به هاوپه‌یمانه‌تیی كۆمار-ی به‌ره‌ی فاشیزم دێنین. ئێمه
له‌م وه‌ڵاته‌دا پێكه‌وه به‌ئاشتی و دیموكراتی كۆمارێكی سه‌رفراز بونیاد ده‌نێین.
با هیچ كه‌س گومانی له‌مه نه‌بێت."
سه‌زای ته‌مه‌للی وتیشی"له‌یلا گیوڤه‌ن ٢٠٠ ڕۆژ به‌رخۆدانی
كرد. له هه‌مو جیهان ده‌نگی بیسترا. هه‌زاران زیندانی له زیندانه‌كان به‌رخۆدانیان
كرد. له هه‌ر لایه‌كی جیهان مرۆڤه‌كان مانیان گرت و گۆشه‌گیرییان شكاند. ئێمه گوتبومان
كه [گۆشه‌گیری ده‌شكێنین]. پێكه‌وه گۆشه‌گیریمان شكاند. ئێستاش ده‌ڵێین، [فاشیزم
هه‌ڵده‌وه‌شێنین]. باوه‌ڕ بكه‌ن پێكه‌وه فاشیزمیش هه‌ڵده‌وه‌شێنین."