هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایكرد كه له رۆژانی جه‌ژندا 10
روداوی هاتوچۆ رویانداوه‌و به‌هۆیانه‌وه دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 11 كه‌سیش
بریندار بون.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی،
ئاماری روداوه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی بڵاوكرده‌وه‌وه كه به‌پێی ئاماره‌كه له هه‌ر
سێ رۆژی جه‌ژندا 10 روداوی هاتوچۆ رویان داوه.
دوان له روداوه‌كان له جۆری وه‌رگه‌ڕان و حه‌وتیان له
جۆری پێكدادان و ئه‌وی دیكه‌شیان له‌جۆری شێلان بوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه له‌كۆی 10 روداوه‌كه حەوتیان لە ناوشاردا
بوە سیانیان لە دەرەوەی شار بوە و کە بە هۆیانەوە
دو کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ی دیکەش برینداربون.
لە چاو ئاماری ساڵی
ڕابردو ڕوداوەکان زیادیان کردوە لە ڕۆژانی جەژندا.
ساڵی ٢٠١٨ تەنها ٩ ڕوداو له جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا ڕویانداوە
و هیچ کەس گیانی لە دەستنەداوە و تەنها ١١ کەس برینداربون.