كه‌شناسی هه‌رێم باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ(هه‌ینی)و سبه‌ی(شه‌ممه)ی
شاره‌كانی باشوری كوردستانی راگه‌یاندو ده‌شڵێت، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئاسمان له‌نێوان
ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور یان نیمچه هه‌وردا ده‌بێت.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی
کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئاسمانی ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌ولێر،
سلێمانی و دهۆك له‌نێوان ساماڵ و نیمچه هه‌وردا ده‌بێت و ئاسمانی كه‌ركوكیش له‌نێوان
ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌وردا ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه له‌دهۆك ئه‌گه‌ری نمه‌بارانێكی كه‌م هه‌یه به‌تایبه‌تی
له ناوچه‌كانی باشوری رۆژئاوای پارێزگاكه‌دا.
به‌پێی كه‌شناسی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر
40، له‌سلێمانی 39، له‌دهۆك 38 و له‌كه‌ركوك 44 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێش، كه‌شناسی رایگه‌یاندوه كه ئاسمانی
هه‌ولێرو دهۆك له‌نێوان ساماڵ و نیمچه‌هه‌وردا ده‌بێت و ئاسمانی سلێمانی و كه‌ركوكیش
له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌وردا ده‌بێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی پێشبینیكراوی سبه‌ینێ
له‌هه‌ولێر 39، له‌سلێمانی 38، له‌دهۆك 37 و له‌كه‌ركوك 43 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.