ته‌ندروستی دهۆك ئاشكرایكرد، له رۆژانی جه‌ژن و پشوی جه‌ژندا له پارێزگاكه 34 كه‌س به‌هۆی روداوی جۆراوجۆره گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 263 منداڵیش له‌دایكبون.
ئاوێنه: هه‌مزه رزكی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ندروستی دهۆك، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه له‌ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژن و پشوی جه‌ژندا 11 هه‌زارو 418 كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشیی جۆراوجۆره‌وه سه‌ردانی ینكه‌كانی ته‌ندروستیان كردوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌و ژماره‌یه 300 كه‌سیان داخڵ كراون و 82 كه‌سیان نه‌شتگه‌ریان بۆ كراوه‌و هه‌روه‌ها 263 منداڵیش له‌هه‌ردو ره‌گه‌ز له‌دایكبون.
به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ندروستی دهۆك، له‌و ژماره‌یه‌ی كه له‌و ماوه‌دایه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه حه‌وت كه‌سیان به‌هۆی روداوی هاتوچۆوه بوه و دو حاڵه‌تیان خۆكوشتن بوه‌و یه‌ك حاڵه‌تیشیان خنكان و هه‌روه‌ها ژنێكی به‌ته‌مه‌نیش به‌هۆی سوتانه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ژماره‌كه‌ی دیكه به حاڵه‌تی ئاسایی و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.