په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ ئاماده‌بون له
دانیشتنی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمدا و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش ئاشكراده‌كات
كه به‌پێی به‌رنامه‌ی كاره‌كه له‌دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی نوێی حكومه‌ت ناوده‌نرێت.
ئاوێنه: ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی
په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ دانیشتنی سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دوشه‌ممه رێكه‌وتی
10/06/2019 سه‌باره‌ت به سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه له‌به‌ر ئاماده‌بونی میوانان
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بونی شوێنی پێویست له ته‌لاری
په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بریاری دا ئه‌م دانیشتنه له هۆڵی
(سه‌عد عه‌بدوڵا) له‌شاری هه‌ولێرى پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی
كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خستۆته‌ڕو كه پێكدێت له:
یه‌كه‌م: رێكاره‌كانی تایبه‌ت به سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان-عێراق:
1ـ یه‌ك ده‌قیقه بێ ده‌نگى وه‌ستان بۆ رێزلێنان له گیانى
پاكی شه‌هیدانى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ سرودی نیشتمانیی عیراقی و مارشى نه‌ته‌وه‌یى
(ئه‌ی ره‌قیب).
2ـ خوێندنه‌وه‌ی بریاری ژماره (6)ی ساڵی 2019 تایبه‌ت به
هه‌ڵبژاردنی (نێچیرڤان ادریس مصطفى بارزانی) به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
3ـ سوێندخواردنى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان ادریس
مصطفى بارزانی)، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (نۆیه‌م) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو.
4ـ پێشكه‌ش كردنی وتاری به‌شێك له ئاماده‌بوان به‌م بۆنه
مێژوییه‌وه.
5ـ وته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان ادریس مصطفى
بارزانی).
دوه‌م: ناونانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق
به‌پێی بڕگه‌ی (3) له مادده‌ی (56) له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره
(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.