“خالید شوانی و جەمال تاهیر کاندیدی یەکێتین بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک”
  2019-06-08       1981       

هەریەک لە خالید شوانی و جەمال تاهیر کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک و بۆ ئەو مەبەستەش یەکێتی لێژنەیەکی تایبەتی پێکهێناوە بۆ دانوستاندن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان. 

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری سۆمەریە نیوز کە لەزاری مەحمود خۆشناو، ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، یەکێتی لیژنەیەکی سێ کەسیی پێکهێناوە کە پێکهاتوون لە کۆسرەت رەسول، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی-ی کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی کۆچکردووی یەکێتی و ئەرسەلان بایز، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەمەبەستی دانوستاندن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی پۆستی پارزگاری کەرکوک.

مەحمود خۆشناو رایگەیاندوە “لەوانەیە رۆژی دووشەممە شاندی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک‌و بەشداریکردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان”.
 
ئەو ئەندامەی یەکێتی راشیگەیاندوە “یەکێتی تەنها دوو کەسی کاندید کردوە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک کە پێکهاتوون لەخالید شوانی، پەرلەمانتاری پێشو، لیوا جەمال تاهیر، بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی کەرکوک”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×