ھایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، بەسەردانێک گەیشتە شاری بەغداو ئاماژە بەوە دەکات کە چەند مەسەلەیەکی گرنگ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات، لەپێشنیانەوە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکاو ئێران .
ئاوێنه: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف، رایگەیاند ''پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردو وڵات، ھەروەھا چۆنیەتی دۆزینەوەی رێگا چارەیەک بۆ گرژییەکانی ناوچەکە بەشێکی گرنگی گفتوگۆکانی ھایکۆ ماس دەبێت لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق''.
هاوکات ئەحمەد سەحاف ئاشکراشی کرد ''ھایکۆ ماس لە چوارچێوەی سەردانێکدا، پشتیوانییەکانی ئەڵمانیای بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دوپات دەکاتەوە''.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندوە کە رۆژی دوشەممەی داھاتو ھایکۆ ماس سەردانی تاران دەکاتو لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبێتەوە.