2019-06-08   1862     
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مستەفا چاوڕەش رایگهیاند ''شاندێکی یەکێتی لەھەولێرن بۆ ئەوەی سەردانی پارتی بکەن و سەبارەت بەپارێزگاری کەرکوک لەگەڵیان بگەنە ڕێککەوتن و دواتریش بەشداری لەڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێمدا بکەن''.
ئاوێنه: مستەفا چاوڕەش بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندوه "مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شاندێکی ڕەوانەی ھەولێر کردووەو سەرپشکی کردون بۆ ئەوەی ئەمڕۆ، یان سبەی سەردانی پارتی بکەن و لەسەر ئەو شتانەی کە پێویستن، بگەنە ڕێککەوتن، چونکە پێشتر دوو ڕێککەوتن کراوە و ئەو شاندەش ھەموو دەسەڵاتێکی پێ دراوە".
مستەفا چاوڕەش وتی "زەرورە بگەنە ڕێککەوتن و ئەو شتانەی ماون چارەسەریان بکەن و گەشبینم بگەنە ئەنجامێکی باش، بۆ پارێزگاریش قسە لەگەڵ پارتی دەکەن و ئەو شاندە ھەموو دەسەڵاتێکی ھەیە، بۆ ئەوەی خەڵک لەو دڵەڕاوکێیە نەجاتی بێت و بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم بکەن".