لەسنوری چەمچەماڵ زیاتر لە 80 دۆنم پوش‌و پاوان سوتاوە
  2019-06-09       965       


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی لەسەر سوتانی پوش‌و پاوانەكان راگەیەنراوێكی بڵاو كردوەتەوە كە تێیدا هاتوە " لەسنوری چەمچەماڵ زیاتر لە 80 دۆنم پوش‌و پاوان سوتاوە".


ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە سەرجەم بەش و بنکەکانیەوە لەم وەرزەدا بە بەردەوامی بەوپەڕی توانایانەوە لە هەوڵی پاراستنی سروشت و ژینگەدان و دەشت و پاوانەکان لە ڕوداوی ئاگر کەوتنەوە دەپارێزن.




راگەیەنراوی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی




لە سنوری چەمچەماڵ زیاتر لە ٨٠ دۆنم پوش و پاوان سوتا.
هاوین وە رزێکی گەرم و وشکە و وەرزی وشكبوونی گژوگیای دەشت و مێرگەکانە و ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لەم وەرزەدا زیاتر دەبێت، بەڵام خۆشبەختانە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە سەرجەم بەش و بنکەکانیەوە لەم وەرزەدا بە بەردەوامی بەوپەڕی توانایانەوە لە هەوڵی پاراستنی سروشت و ژینگەدان و دەشت و پاوانەکان لە ڕوداوی ئاگر کەوتنەوە دەپارێزن.
بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و ( بنکەکانی شۆڕش و سەنگاو و تەکیە ) لە سنوری چەمچەماڵ لە ئاکامی سێ ڕووداوی جیاوازی ئاگرکەوتنەوەدا پێ‌ش ماندوبوون و هەوڵێکی زۆر توانیان ڕێگری لە سوتانی ڕووبەرێکی زۆر لە پوش و پاوان بکەن.
لە سنوری ناحیەی شۆڕش ئاگرێك کەوتەوە و مەفرەزەیەك لە بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و بنکەی شۆڕش بە هاوکاری بنکەی ئاگرکوژێنەوەی شۆڕش، پاش هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر و سوتانی نزیکەی ( ٥٠ ) دۆنم لە پوش و پاوان توانیان ڕێگری لە تەشەنەکردنی ئاگرەکەن و کۆنتڕۆڵی بکەن.
هەروەها لە دوو ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەی جیاوازدا لە سنوری ناحیەکانی ( سەنگاو و تەکیە ) کە نزیکەی ( ٣٤ ) دۆنم لە پوش و پاوان سووتا، هەردوو بنکەی پۆلیسی دارستانی سەنگاو و تەکیە بە هاوکاری لەگەڵ ئاگرکوژێنەوەی سەنگاو و تەکیە دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە و کۆنتڕۆڵی بکەن و ڕێگری لە زیاتر سوتانی پوش و پاوانەکان بکەن.
داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین لە کاتی چوونیان بۆ دەرەوە بە تایبەت ئەو شوێنانەی کە دەغڵ و دان وگژوگیای ووشک و پوش و پاوانی لێیە، تکایە زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و بەدووربن لەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ڕوداووی ئاگرکەوتنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×