"وه‌فدێكی باڵای عێراق به‌شداری رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن"
  2019-06-09       1586       

سالار مه‌حمود، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، بەمەبەستی بەشداریکردن لەڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای عیراق کە پێکهاتون لە سەرۆک وه‌زیران و سەرۆکی پەرلەمانی عیراق و وەزیرو پەرلەمانتاران و راوێژکاران بەرهەم ساڵح ده‌گاته‌ هه‌ولێری پایتەختی هەرێم و لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەپرۆتۆکۆڵی ره‌سمی پێشوازیان لێده‌كرێت.

ئاوێنه‌: سالار مه‌حمود، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه‌)، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"ئەم سەردانە کاریگەری ئیجابی لە رەواندنەوەی کێشە سیاسیەکان دەبێت و سەرەتایەکی باش و دەرفەتە بۆ چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی لە کوردستاندا کە سەرۆکی هەرێم لەبەردەم پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات."

وتیشی"هەروەها لە چارەسەری گرفتی نێوان هەردو حزبی باڵای کوردستان یەکێتی و پارتیش کاریگەری ئیجابی هەبوەو دەبێت."

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"سیاسەت پێویستی بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانەو رەواندنەوەی گرژیەکان خزمەت بە قوت و ژیانی خەڵکی کوردستان دەکات."

به‌پێی قسه‌ی سالار مه‌حمود"بە گیانی بەرپرسیارێتیەوە سەرۆک کۆمار وەک هەوێنی یەکڕیزی دەڕوانێتە هەستیاری بارودۆخەکە لە دروستکردنی گوتاری هاوبەشی عیراق بەهەرێمیشەوە. لەبەرامبەر دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکەو بونیادنانی دەوڵەت و بە دورگرتنی لە مەترسی و ململانێ نەخوازراوەکان."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×