حوزه‌یرانی 2019، كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه‌ی داودی فۆتۆ: كه‌ركوك ناو
له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردو، دو كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه
و 18 كه‌سی تر له نێویاندا مه‌ده‌نی له قه‌زای داقوق برینداربون، به‌هۆی سوتانی نزیكه‌ی
چوار هه‌زار دۆنم زه‌وی چێنراو به گه‌نم و جۆ.
ئاوێنه:روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه له داقوق، مانگێكه به‌رده‌وامی
هه‌یه و سه‌رباری ئه‌و زیانه زۆره‌ی به جوتیاران كه‌وتوه، زیانی گیانیشی لێكه‌وتۆته‌وه
و تائێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌گه‌یشتوه به هۆكاری سه‌ره‌كی
كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كاندا.
به‌رزان شێخ غازی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی له ئه‌نجومه‌نی
قه‌زای داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له یه‌ك مانگی رابردودا نزیكه‌ی چوار هه‌زار
دۆنم چێنراو به گه‌نم و جۆ له سنوری قه‌زاكه سوتێنراون له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه".
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كه‌ركوك، چه‌ندین كۆبونه‌وه‌یان
بۆ دۆسیه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه ئه‌نجامداوه، به‌ده‌ر له لێكۆڵینه‌وه‌كانی لایه‌نی
ئه‌منی، به‌ڵام هێشتا دوباره‌بونه‌وه‌ی روداوه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و هیچ كه‌س و
لایه‌نێكیش وه‌ك تۆمه‌تبار له روداوه‌كاندا دیارینه‌كراوه.
به‌رزان شێخ غازی وتیشی"لیژنەیەكمان پێكهێناوە بۆ دەرخستنی زەرەرو
زیانەكانی جوتیاران، نوسراومان بەرزكردۆتەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تا قه‌ره‌بوبكرێنه‌وه"،
به‌رزان ده‌ڵێت خۆی گه‌شبین نیه حكومه‌ت قه‌ره‌بوی جوتیاران بكاته‌وه، به‌بێ ئاشكراكردنی
هۆكاره‌كه‌ی.
له به‌شێك له‌و گوندانه‌ی ئاگری لێكه‌وته‌وه، به تایبه‌ت
له داقوق، روداوی ته‌قه‌كردن له جوتیاران و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو تۆماركراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك لە پۆلیسی بەرگری شارستانی داقوق كه له‌به‌رئه‌وه‌ی
مۆڵه‌تی قسه‌كردنی بۆ میدیا نیه ئاماده‌نه‌بو ناوی بڵاوبكرێته‌وه بۆ (كه‌ركوك ناو)
ئاشكرایكرد له یه‌ك مانگی رابردودا، هاوكات له‌گه‌ڵ سوتانی زه‌وییه كشتوكالییه‌كاندا
پێنج بۆمبی چێنراو ته‌قیونه‌ته‌وه و بۆمبێك پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه، به‌هۆی ته‌واوی روداوه‌كانیشه‌وه،
دو كه‌س كوژراون و 18ی تر برینداربون، كه به‌شێكیان له هێزه ئه‌منییه‌كانن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی به‌رگری شارستانی وتی "له مانگێكدا
له سنوری داقوق 57 حاڵەتی سوتاندن رویداوە،
كه به‌شێكی دانه‌وێڵه بوه و ته‌نیا گژوگیا بوه".
قەزای داقوق (44كم باشوری كه‌ركوك)، بۆ چه‌ند ساڵێك زۆربه‌ی
سنوره‌كه‌ی سه‌نگه‌ری شه‌ڕ بو دژ به داعش و دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری
2017دا، دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌وته ده‌ستی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی.