بیناڵی یڵدرم، كاندیدی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی
شاره‌وانی ئیستانبوڵ رونكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی وشه‌ی "كوردستان"
ده‌دات و ده‌ڵێت، وشه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه به‌كارهێناوه كه كه‌مال مسته‌فا ئه‌تاتورك
به‌ر له دامه‌زراندنی كۆماریی توركیا به‌كاری هێناوه.
ئاوێنه: بیناڵی یڵدرم له‌وته‌یه‌كدا له ئامه‌د وشه‌ی
كوردستانی به‌كارهێنابو، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ كرا.
یڵدرم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌وته‌یه‌كدا كه له‌ئیستانبوڵ
پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند"وشەی کوردستان وشەیەکە کە مستەفا کەمال ئەتاتورک پێش
دامەزراندنی کۆمار، بۆ ئەو نوێنەرانە بەکاری ھێناوە کە بە مەبەستی بەشداری جەنگی سەربەخۆیی
لە ناوچەکەدا ھاتون. قسەکەی منیش پەیوەستە بەمەوە."
یڵدرم وتیشی"ھەمو ئەو خەڵکانەی لە بستێک خاکی ئەم وڵاتەدا
دەژین، ھاوڵاتی پلە یەکی ئێمەن. باھیچ کەسێک ھەوڵی جیاکردنه‌وه‌ی کوردەکان نەدات. ئێمە
وەک گۆشت و ئێسک واین. ئێمە لە یەکتر جیا نابینەوە. ھەزاران ساڵە لەم خاکەدا پێکەوە
ژیاوین و ھاوچارەنوس بوین."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه بڕیاره هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ رۆژی
23ی ئه‌م مانگه دوباره بكرێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێش‌و
هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه كه تێیدا یڵدرم وه‌ك كاندیدی پاكپارتی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رامبه‌ر
به ئه‌كره‌م داودئۆغلۆ، كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسیۆن دۆڕابو.
پارتی دیموكراتی گه‌لان(هه‌ده‌په) له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵدا
كاندیدی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كه نه‌بو و كوردان و لایه‌نگرانی خۆی له
شاره‌كه ئاگاداركردبوه‌وه كه ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بده‌ن، ئه‌وه‌ش
به هۆكارێكی شكستی كاندیده‌كه‌ی ئاكپارتی داده‌نرا.
ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی له
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئاكپارتی هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردوه بۆ سه‌رنجڕاكێشانی
كورده‌كانی ئیستانبوڵ تا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 23ی مانگدا ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی
ئه‌وان بده‌ن.