پیرانشار: بە تێزاب هێرش دەكرێتە سەر پیاوێك
  2019-06-10       1820       


لەشەقامی قودسی شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی كوردستان بە تێزاب هێرش دەكرێتە سەر پیاوێكی تەمەن 36 ساڵ‌و لە ئەنجامدا بەشێك لەسنگ‌و قۆڵی دەسوتێت، لەئێستاشدا بەمەبەستیوەرگرتنی چارەسەر لەنەخۆشخانەیە.



ئاوێنە: بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی كوردپا كە تایبەتە بە هەواڵ‌و روداوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان "هاوڵاتییەكی كورد بەناوی "فەرحان ئەحمەد نەژاد" تەمەن 36 ساڵ لەشەقامی قودسی شاری پیرانشار روبەروی هێرش دەبێتەوە، ئاماژەبەوەش دەكات ئەو هاوڵاتیە كوردە بە تێزاب هێرشی كراوەتەسەر و بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.



باس لەوەش دەكات لەگەڵ سوتانی سنگ‌و قۆڵی ئەگەری زیانگەیاند بە چاوێكیشی هەیە، راشیدەگەیەنێت تا ئێستا هۆكاری ئەنجامدانی ئەو هێرشە نارونە‌و هیچ كەسێكیش دەستگیرنەكراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×