شنۆ: كرێكارانی شارەوانی ماندەگرن
  2019-06-12       1597       


بەهۆی پێنەدانی موچەكانیان كرێكارانی شارەوانی لەشاری شنۆی رۆژهەڵاتی كوردستنان ماندەگرن، راشیدەگەیەنن بەهۆی وەرنەگرتنی موچەكانیانەوە لەدۆخێكی سەخت‌و دژوار ژیان بەسەر دەبەن‌و هۆشداریش دەدەن بەوەی تا مافەكانیان وەرنەگرن مانگرتن ناشكێنن.


ئاوێنە: بەپێی هەواڵی ئاژانسی كوردپا ماوەی سێ‌ رۆژە كرێكارانی شارەوانی بەهۆی وەرنەگرتنی موچەی مانگانەیان دەستیان بە مانگرتن كردوە، ئاشكراشیدەكات ئەو كرێكارانە موچەی 4 مانگیان وەرنەگرتوە، باس لەوەش دەكات بەهۆی نەدانی موچە دۆخی كرێكاران لەو پەری سەختیدایە، كرێكارە مانگرتوەكانیش ئامادەنین مانگرتنەكەیان بشكێنن تا ئەو كاتەی موچەكانیان وەردەگرنەوە.



لەبەرامبەریشدا شارەوانی شاری شنۆ رایدەگەیەنێت سەرجەم موچەكانیان بە كرێكارانی شارەوانی داوە‌و كرێكارە مانگرتوەكانیش رەتیدەكەنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×