مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی
ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێی وایه ئێران به‌رپرسیاره له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ
بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كان له‌نێو ده‌ریای عومان.
ئاوێنه: مایك پۆمپیۆ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند"هه‌ڵسه‌نگاندنی حكومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه
ئێران به‌رپرسیاره له‌هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی نیو ده‌ریاری عومان."
وتیشی"ئه‌و هێرشانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایش و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی،
هێرشێكی توندن بۆ سه‌ر ئازاد جموجۆڵی ده‌ریاوانی و گرژتركردنی دۆخه‌كه‌و ئه‌وه‌ش
جێی قبوڵ نییه."
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێرشكرایه سه‌ر دو كه‌شتی نه‌وتبه‌ری له‌نێو ده‌ریای
عومان كه له سعودیه‌و ئیماراته‌وه به‌ره‌و سه‌نگاپوره‌و تایوان به‌ڕێكه‌وتبون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی"ئێران له‌مانگی ئایاردا هۆشداریی
له‌باره‌ی گه‌روی هورمزه‌وه داب‌و كه هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت تێكده‌دات.
ئێستا كار به قسه‌كانی ده‌كات. هیچ گروپێكی دیكه‌ی بریكار له‌ناوچه‌كه نه سه‌رچاوه‌و
نه پشتیوانی ته‌واوی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشێكی ئاڵۆزی له‌و جۆره ئه‌نجام بدات."
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌رگریی له
هێزه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كات و له‌پشت هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه
ده‌بێت تا بازرگانی جیهانی و ئاسایشی ناوچه‌كه بپارێزێت.