عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند،
هۆكاری به‌شداریكردنی حزبه‌كه‌ی له‌حكومه‌ت بۆ چاكسازییه‌و به‌مانای ئه‌وه نییه په‌رله‌مانتاره‌كانمان له گه‌نده‌ڵی و كاری
نایاسایی و به‌فیڕۆدانی دارایی گشتی بێده‌نگ بن.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق،
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌نوسینێكدا له‌ژێر ناونیشانی "به‌شداریکردنی
گۆڕان له حکومه‌ت، چاوپۆشیکردن نییه له‌گه‌نده‌ڵی"، له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌فه‌یسبوك
نوسیویه‌تی"زۆر به‌ڕونی له هه‌مو کۆبونه‌وه‌کانی دانوستاندا وتومانه،
هۆکاری به‌شداریکردنی گۆڕان له حکومه‌ت چاکسازییه و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ڕێککه‌وتوین،
بۆ جێبه‌جێبونی پرۆژه‌کانی چاکسازیش ڕێوشوێنی پێویستمان داناوه، به یاسای چاکسازی
و دروستکردنی سندوقی داهاتی نه‌وت و ڕێکخستنی داهاتی ناوخۆ ده‌ستپێده‌کات. پاشان سێکته‌ره‌کانی
دیکه."
وتوشیه‌تی"هه‌ر به‌و نیه‌ته داوای یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی
حکومه‌ت بۆ کاروباری چاکسازی و وه‌زیری دارایی و به‌رپرسی سندوقی داهاتی نه‌وتمان کردوه."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه"ده‌یان فایلی گه‌نده‌ڵیمان ئاماده‌کردوه بۆ
کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت له سێکته‌ره جیاوازه‌کاندا، بۆ ئه‌وه‌ی ئیجرائات بکرێت."
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"زۆر به‌ڕونی وتومانه:
به‌شداریکردنی گۆڕان له حکومه‌ت مانای بێده‌نگی په‌رله‌مانتاره‌کانمان نییه له‌گه‌نده‌ڵی
و کاری نایاسایی و به‌فیڕۆدانی دارایی گشتی، به‌پێی ئه‌و ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاته‌ی له
یاسا به‌رکاره‌کان و پێڕه‌وی ناوخۆدا هه‌یه په‌رله‌مانتارانمان به دواداچون بۆ کاری
سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان ده‌که‌ن، سه‌ره‌تا له وه‌زاره‌ته‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان."
به‌بڕوای سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان "ئه‌گه‌ر یه‌کێک
پێیوایه به‌شداریکردنی گۆڕان له حکومه‌ت مانای بێده‌نگییه له به‌دڕه‌فتاری، به
دڵنیایی هه‌ڵه تێگه‌شتوه‌و ئاینده‌ش ئه‌مه ڕونده‌کاته‌وه."
له‌كۆتاییشدا دوپاتی كردۆته‌وه"ئامانجی ئێمه چاکسازییه،
هه‌ر له‌م پێناوه‌ش ده‌ڵێین: چاکسازی موڵکی هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه‌یه که باوه‌ڕیان
پێیه‌تی یاسای بۆ ده‌رده‌که‌ن و جێبه‌جێی ده‌که‌ن."
ئه‌و قسانه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح دوای ئه‌وه دێن كه
ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی داوای له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
كردبو هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هۆشیار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌كه له‌په‌رله‌مانی
عێراق رونبكاته‌وه.
ئاراس حه‌سۆ میرخان وتبوی"ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره به
كرێگیراوانه‌ی ڕۆژانه له به‌غدا خه‌ریكی پلان گێڕانن جگه له شه‌رمه‌زاری و ڕوڕه‌شی
هیچیان بۆ نامێنێته‌وه، به‌شێكیان ده‌زانین بۆ وا ده‌كه‌ن. به‌ڵام، گۆڕان كه بریاره
له حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێم به‌شدار بێت ده‌بێ به ڕاشكاوانه هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی
هۆشیار عه‌بدوڵای پاڕله‌مانتاریان بۆ پارتی، حكومه‌تی هه‌رێم و خەڵكی كوردستان رون
بكه‌نه‌وه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی به زمانێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز، وتبوی"حكومه‌تی
داهاتو دوڕویی له هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكات."