رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ رایگه‌یاند، دوای نزیكه‌ی دو
ساڵ له‌كۆتاییهاتنی شه‌ڕی نێوان هێزه عێراقییه‌كان و داعش، هێشتا نزیكه‌ی یه‌ك
ملیۆن 800 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ن و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئاوێنه: رێكخراوه‌كه له‌ڕاپۆرتێكدا، ئه‌زمونی ژیانی به‌شێك
له‌و خێزانانه‌ی خستۆته‌ڕو كه له‌دوای دو ساڵ شه‌ڕ، هێشتا له‌جه‌نگدان بۆ په‌یداكردنی
ماڵێكی ئارام ژیان كه له‌ئێستادا له‌نێو كه‌مپه‌كانی ئاواره‌ییدا وه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر
و به‌ناچاری و له‌دۆخێكی سه‌ختدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
به‌لقیس والی، گه‌وره توێژه‌ری پسپۆڕ له‌كاروباری عێراق
له رێكخراوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، سیستمێكیان
داناوه كه رێگه به كۆمه‌ڵگه لۆكاڵییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه
حكومییه‌كان ده‌دات كه سزای به‌كۆمه‌ڵ به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و خانه‌وادانه‌دا بسه‌پێنن
كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت یه‌كێك له‌نزیكه‌كانیان په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه
هه‌بوه.
ئه‌و توێژه‌ره هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه ئه‌م سیستمه
وایكردوه، ئه‌و خانه‌وادانه له‌دۆزه‌خێكدا گیربخۆن و رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ
سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان لێ بگیرێت و له‌كه‌مپه‌كاندا زیندان بكرێن، ناچار به به‌رگه‌گرتنی
دۆخی سه‌خت و ئاینده‌یه‌كی كوشنده بۆ منداڵه‌كانیان ببن.