دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ(پێنجشه‌ممه)، كچێك له‌ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ-ی سه‌ربه
قه‌ڵادزێ كوژرا، ئه‌مڕۆ كه‌سێك كه ئامۆزای كچه‌كه‌یه، وه‌ك بكوژ خۆی راده‌ستی
هێزه ئه‌منییه‌كان كردوه.
ئاوێنه: سه‌عات 7:15 خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنێ له‌ناحیه‌ی هه‌ڵشۆی سه‌ربه
قه‌زای پشده‌ر(قه‌ڵادزێ)ه‌وه ته‌رمی كچێك به‌ناوی (س. م. ح.)،
له‌دایكبوی ساڵی 1994، پیشه‌ی كچی ماڵ، دانیشتوی
ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف
ته‌قه‌ی لێ كرابو و شوێنه‌واری دو گولـله به لاشه‌كه‌یه‌وه هه‌بو.
پۆلیسی راپه‌ڕین، رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوی (هـ. ع. ح.) خۆی ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانی قەڵادزێ كرد كه به‌وته‌ی
خۆی ته‌قه‌ی له ماڵی مامی كردوه، به‌ڵام ئامۆزه‌كه‌ی به‌ركه‌وتوه.
پۆلیس هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه هێشتا هۆكاری روداوه‌كه
نادیاره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به بڕیاری دادوه‌ر به مادده‌ی 406 له یاسای
سزادانی عێراقی تۆمه‌تباره‌كه ڕاگیراوە و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.