تورکیا: ئه‌گه‌ری دروستکردنی دەوڵەتی پەکەکە لەرۆژئاوای‌ كوردستان كۆتاییهاتووه‌
  2019-06-14       2122       
ئیبراھیم کاڵن
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌گه‌ری دروستکردنی "دەوڵەتی پەکەکە" لەنێوان سنوری سوریاو تورکیا -رۆژئاوای‌ كوردستان- كۆتاییهاتووه‌.

ئاوێنه‌: ئیبراھیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، "به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیاوه‌، ئه‌گه‌ری دروستکردنی دەوڵەتی پەکەکە لەنێوان سنوری سوریاو تورکیا كۆتاییهاتووه‌".

پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا له‌باره‌ی‌ پرسی‌ رۆژئاوای‌ كوردستانه‌وه‌ رایگه‌یاندبو، "ئه‌و رێڕه‌وه‌ تیرۆریستییه‌ تێكده‌شكێنین كه‌ به‌درێژایی سنوری وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سوریاو رۆژهه‌ڵاتی فورات دروستبووه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌باكوری عێراق تێكمانشكاندو له‌نێوان جه‌رابلوس‌و عه‌فرینیش له‌ناومان برد".

ئه‌ردۆغان وتیشی، "ئایا په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه‌ درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌ نیین؟ ئه‌گه‌ر بپرسین كێ پشتیوانیی هه‌ره‌ سه‌ره‌كییانه‌؟ ئه‌وا دۆست‌و هاوبه‌شه‌ ستراتیژییه‌كه‌مان -ئه‌مریكا- ده‌بینین". 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×