ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی
عێراق رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌مزوانه بۆ دو
مه‌به‌ست سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه یه‌كه‌میان پیرۆزباییكردنه‌وه‌و ئه‌وی
دیكه‌ش گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ئاوێنه: ڤیان سه‌بری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به ماڵپه‌ڕی ره‌سمی
حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند"وه‌فدێكی باڵای حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی
سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆ دو مەبەست سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات، كە یەكەمیان پیرۆزباییكردنە
لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی نوێ و دوەمیش گفتوگۆ لەگەڵ سەركردایەتی
كورد دەكات لەبارەی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بارتی له‌باره‌ی واده‌ی سه‌ردانه‌وه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه
كرد كه بڕیار لە سەردانەكە دراوە و تەنها ئه‌وه ماوە به‌مزوانه
سەردانەكە ئه‌نجام بدرێت ، چونكە كۆمەڵێك دۆسیه ھەن پێویستە لەنێوان ھەرێمی كوردستان
و بەغدا چارەسەر بكرێن.