بە مەبەستی دانانی پلانی دانوستان لەگەڵ ئەو لایەنانەی بەشداری
لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەمڕۆ شەممە ١٥ی ٦ی
٢٠١٩ مەسرور بارزانی لەگەڵ وهفدی پێشوی دانوستانکاری پارتی کۆدەبێتەوە.
ئاوێنه: میدیاكانی نزیك لهپارتی بڵاویان كردهوه كه ئەمڕۆ مەسرور بارزانی،
ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ وهفدی پێشوی
دانوستانکاری پارتی کۆدەبێتەوە، بە مەبەستی دانانی پلانی دانوستان لەگەڵ ئەو لایەنانەی
بەشداری لە پێکھێنانی کابینەکەدا دەکەن.
پێشبینی دەکرێت لە زوترین کاتدا مەسرور بارزانی دانیشتنهكانی
لهگهڵ لایەنەکان دەست پێ بکات و ”ئەگەری ئەوە ھەیە یەکەم دانیشتنی لەگەڵ مەکتەبی
سیاسیی پارتی بێت وەک لایەنی سەرەکیی بەشدار لە کابینەی داھاتو."