مه‌سرور بارزانی دوای سلێمانی سه‌ردانی پێكهاته‌كان ده‌كات
  2019-06-15       705       
: كلارا عودیشۆ، سەرۆكی فراكسیۆنی كلدانی لە پەرلەمانی كوردستان

په‌رله‌مانتارێكی مه‌سیحی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، مه‌سرور بارزانی، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌شدارییان له‌حكومه‌ت، دوای سلێمانی سه‌ردانی پێكهاته‌كان ده‌كات. ئه‌و ده‌شڵێت؛ ده‌مانه‌وێت به‌شداربین له‌حكومه‌تدا.

ئاوێنه‌: كلارا عودیشۆ، سەرۆكی فراكسیۆنی كلدانی لە پەرلەمانی كوردستان به‌ ماڵپەڕی ره‌سمی پارتی وتوه‌"مه‌سیحییه‌كان بڕیاریان داوە بەشدار بن لە كابینەی داهاتوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای سەردانی مەسرور بارزانی بۆ سلێمانی و كۆبوونەوە لەگەڵ ئەو لایەنانەی كە بەشداری لە حكومەتدا دەكەن، سەردانی پێكهاتەكانیش دەكات و گوێ لە داخوازی و داواكاریی پێكهاتەكان دەگرێت كە چۆن و بە چ شێوەیەك بەشداری لە حكومەتدا دەكەن.

وتیشی"لە پەرلەمان سەرۆكی لیژنەیەكمان وەرگرتووە، بە تەئكید بەشداری لە حكوومەتیشدا دەكەین."

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"ئێمە وەكو پێكهاتەكان باوەڕێكی زۆرمان بە مەسرور بارزانی هەیە، كە هەندێك هەنگاوی باش بۆ پێكهاتەكان بنێت، بۆ ئەوەی پێكهاتەكان زیاتر باوەڕیان بە هەرێمی كوردستان هەبێت و وڵاتی خۆیان بەجێ نەهێڵن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×