بەرێوەبەری گشتی ئەزمونەكانی سەر بەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لەداهاتویەكی نزیكدا ئەنجامی تاقیكردنەوەكان رادەگەیەنرێت.
ئاوێنە: كەریم لەتیف ئیسماعیل، بەرێوەبەری گشتی ئەزمونەكانی سەر بەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكیدا ئاماژەبەوە دەكات كاتژمێر 9:30 خولەكی سبەی شەو لیژنەی باڵای ئەزمونەكان كە بەرپرسن لەتەواوی بابەتەكانی تاقیكردنەوەكان لەهەرێمی كوردستانو ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەڵسەنگاندنی خۆیان دەكەن.