سۆران: پاسێكی گەشتیاری دەسوتێت
  2019-06-15       1465       


لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای سۆران ئاماژە بە سوتانی پاسێكی گەشتیاری دەكات، ئاشكراشیدەكات روداوەكە لەنێوان رێگای گشتی سۆران – خەلیفان رویداوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "شەممە" هاتوچۆی سۆران رایگەیاند كاتژمێر 3:30 خولەكی پاشنیوەرۆی ئەمر ئاگادار كراونەتەوە لەروداوێكی سوتانی پاسێكی گەشتیاری هەڵگری تابلۆی "ئورمیە"، باس لەوەش دەكات تیمی ئاگر كوژێنەوە‌و كارمەندانیان بە هانای سەرنشینی پاسەكەوە چون‌و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردوە.



دەقی راگەیەنراوەكە


ئەمرۆ شەمە رێکەوتی ۱۵ / ٦ / ۲۰۱۹ لەکاتژمێر ۰ ۳ : ۳ خولەک ، ئاگادارکراینە لەلایەن ئەفسەری ئیشکگر راید "یوسف جبار مجید "بە هەبوونی رووداوێکی سووتانی پاسێکی گەشتیاری ئێرانی ــ ژمارە ئورمیە ـ لە کاتی رۆیشتن بەهۆی کێشەی تەکنیکی گریگرتووە لە رێگای گشتی سۆران ــ خلیفان لە نزیک بازگەی بێخاڵ لە( گەلی عەلی بەگ) وە تەنها زیانی مادی هەبووە ئەوەی جێگای ئامەژەپێکردنە هەر لە گەڵ ئاگرکەوتنەوەکە تێمێکی کارەندامان بە سەرپەرشتی رێپێدراو( حاجی مصگفی محمد ) دەستبەجێ ئامادەبوون لە شوێنی رووداوەکە ، فریای سەرنشینەکانی پاسەکە کەوتوون و کۆنترۆلی بارودۆخی رێگاو هاتووچۆی ئۆتومبێلەکانیان کردووە نەیانهێشتووە رووداوەکە تەشەنەبکات و مەترسی بۆ ئۆتومبێلەکانی ترو سەرنشین و بەکارهێنەرانی رێگا و درووست بێت ، دواتر ئەفسەری ئێشکگرو تیمێک لە کارمەندانمان لە شوێنی رووداو ئامادەبوون بۆ زیاتر کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەو نەهێلانی جەنجاڵی هاتووچۆ ، ئاسایکردنەوەی رێگا ، ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران کۆنترۆڵ کراوە .

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×