نه‌جمه‌دین كه‌ریم دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردو گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی لێ‌كرد
غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراق ده‌كات رۆڵی ئه‌نجومه‌نی بنڕكردنی گه‌نده‌ڵی بخاته‌گه‌ڕو داوا له‌هه‌رێم
بكات نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك راده‌ستی دادگاكانی عێراق بكاته‌وه
چونكه ناوبراو تۆمه‌تباره به گه‌نده‌ڵی دارایی.
ئاوێنه: شه‌وی رابردو، نه‌جمه‌دین کەریم پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك
له‌لوبنانه‌وه گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر و ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم دوای ئه‌وه دێت كه ناوبراو له‌فڕۆكه‌خانه‌ی
به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپوله‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كرا.
غالب محه‌مه‌د، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند"سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق ئه‌نجومه‌نی گه‌نده‌ڵیی بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ش پێكهێناوه
كه گومانی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره، ئه‌مڕۆش ده‌بیستین كه پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك
گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر و حكومه‌تی عێراقیش وه‌ك ئه‌وه‌ی پارێزگار له‌لایه‌ن دادگای
عێراقه‌وه داوا نه‌كرا بێت، هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نییه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"داوادەکەین له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق رۆڵی ئه‌نجومه‌نی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی بخاته‌گه‌ڕ و داوا له هه‌رێم بكات نه‌جمه‌دین
كه‌ریم راده‌ستی دادگاكانی عێراق بكاته‌وه، چونكه ناوبراو، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی
كه‌ركوكه‌وه به گه‌نده‌ڵیی دارایی تۆمه‌تبار كراوه."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی وتوه"ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی
بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی نه‌توانێت رۆڵی خۆی به‌رامبه‌ر كه‌سێكی وه‌ك نه‌جمه‌دین كه‌ریم
بگێڕێت كه گه‌نده‌ڵییه‌كانی لای هه‌موان ئاشكرایه، كه‌واته بونی ئه‌نجومه‌نێكی له‌و
جۆره هیچ سودی نییه و ناتوانێت به‌رپه‌رچی نه‌جمه‌دین كه‌ریم و هاوشێوه‌كانی بداته‌وه،
ئه‌وه‌ش كه سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه باسی كردوه كه به‌گژ گه‌نده‌ڵیدا
ده‌چێته‌وه، جگه له درۆیه‌ك هیچی دیكه نابێت."
له‌كۆتاییشدا هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه "گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگاری
پێشوی كه‌ركوك بۆ هه‌ولێر و ده‌ستكردنه‌وه‌ی به ژیانی ئاسایی خۆی، له‌كاتێكدا دۆسیه‌یه‌كی
گه‌نده‌ڵیی زۆر له دژی هه‌یه‌ی، ئایا ئه‌و ئه‌نجومه‌نی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵییه له
كوێیه كه سه‌رۆك وه‌زیران بۆ لێپێچینه‌وه له هاوشێوه‌كانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم دایمه‌زراندوه؟"