پسپۆڕێکی خۆراکی: زۆر خواردنەوەی چا مرۆڤ تووشی کێشەی تەندروستی دەکات
  2021-12-18       3142       


سەرەڕای خۆشی تامەکەی، بەڵام زۆر خواردنەوەی زیانمان پێدەگەیەنێت، پسپۆڕێکی خۆراکی ئاماژەی بەوەدا، زۆر خواردنەوەی چا، مرۆڤ تووشی کێشەی تەندروستی دەکات.

لە هەواڵێكی وێبسایتی "سپۆتنیک"، میخائیل گێنزبۆرگ، پسپۆڕی خۆراکی وتی: "خواردنی زۆری چا دەتوانێت کاریگەری نەرێنی هەبێت لە لەدەستدانی کالسیۆمی ئێسک، بەمەش ئێسک دەکەوێتە ژێر مەترسی تەنکبوونەوە".

ئەو پسپۆڕە وتیشی: "ئەو کەسانەی حەزێکی زۆریان بۆ چا هەیە، زیاتر رووبەڕووی ئەم مەترسییە دەبنەوە، چونکە ئەم خواردنەوەیە ماددەی "Tannins" لەخۆدەگرێت، کە دەتوانێت کانزای ئاسن هەڵمژێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاسن لە جەستەدا".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×