بۆ یەکەمین جار دڵی بەراز بۆ مرۆڤێک دانرا
  2022-01-11       2116       

لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئەمەریکا بۆ یەکەمین جار دڵی بەراز لە نەخۆشێکدا چێندرا و پزیشکەکانیش دەڵێت، دوای سێ ڕۆژ لە نەشتەرگەرییەکە نەخۆشەکە بارودۆخی باشە.  

ئاوێنە: بەگوێرەی ئاژانسی "ئەسۆشەیتد پرێس" لە ناوەندی تەندروستیی زانکۆی ماریلاند دڵی بەرازێک بۆ نەخۆشێکی تەمەن 57 ساڵ بەناوی دەیڤد بێنێت دانرا و تاوەکو ئێستا کەسەکە لە ژیاندایە.   

کوڕێکی دەیڤد بێنێت بە ئاژانسەکەی وتووە، "باوکم دەیزانی کە هیچ گرەنتیەک نیە لەوەی نەشتەرگەرییەکەی یاخود چاندنی دڵی بەرازەکە لە لەشیدا سەرکەوتوو بێت، بەڵام دەیزانی کە لە سەرە مەرگدایە و هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبوو."   

لەدوای ڕەزامەندیدانی لەسەر چاندنەکە، پزیشکەکان دڵی دەیڤدیان لابرد و دڵی بەرازێکی تەمەن یەک ساڵانیان لە شوێنی دانا و بەوتەی خۆیان لەئێستادا تەندروستیی باشە، بەڵام هێشتا ئەمە مانای سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە نییە.  

محەمەد محێدین، بەڕێوبەری زانستی بەشی پڕۆگرامی چاندنەوە لە گیانلەبەرەوە بۆ مرۆڤ لە زانکۆی ماریلاند، ڕایگەیاندووە، "ئەگەر ئەمە سەرکەوتوو بێت ئەوا ژمارەیەکی ناکۆتا لەم جۆرە ئەندامانە لەبەردەستدا دەبێت بۆ ئەو نەخۆشانەی دەناڵێنن."  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×