تەندروستی جیهان:كۆرۆنای گۆڕاوی نوێی بەڕێوەیە
  2022-02-11       2217       

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، جیهان تا ئێستاش لەنێو پەتای كۆرۆنادایە و پێشبینی دەكەین ژمارەیەكی زیاتر لە گۆڕاوی نوێ سەرهەڵبدات.

ئەمڕۆ هەینی سۆمیا سوامیناسان گەورە زانای ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، پێمانوایە ڤایرۆسەكە بەردەوام گەشەدەكات و دەگۆڕێت، بۆیە دەكرێت ژمارەیەكی زیاتر لە زنجیرەی ڤایرۆسەكە دەربكەوێت.

وتیشی”زنجیرە گۆڕاوەكان شایەنی گرنگی پێدانن، بۆیە ئێمە نەگەیشتووینەتە كۆتایی پەتاكە”.

لای خۆشییەوە ماچیدیسۆ مۆیتی بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەفریقا ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە كیشوەری ئەفریقا بۆ حەوت هێندەی پێشووتر زیادیكردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×