راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت دوای ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه چوه به‌رده‌م دادگا، به كه‌فاله‌تی 200 ملیۆن دینار
ئازادكرا.
ئاوێنه: نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، دادگای كه‌ركوك فه‌رمانی
ده‌ستگیركردنی بۆ راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ده‌ركرد، ئه‌وه‌ش
له‌په‌یوه‌ست به خه‌رجكردنی دو ملیار دینار بۆ میوانخانه‌ی نوسینگه‌ی پارێزگار.
راكان جبوری ئه‌مڕۆ چوه به‌رده‌م داد، به‌ڵام دادگا بڕیاریدا به كه‌فاله‌تی
200 ملیۆن دینار ئازادبكرێت.
پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت، پێشتر ئاماده‌یی خۆی بۆ چونه به‌رده‌م
دادگای به‌غداو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی "تۆمه‌ت و پرسیاره‌كان" نیشاندابو.