لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانو ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت كە لەسنوری سیتەك 5 دۆنم لەپوشو پاوان سوتاوە، باس لەوەش دەكات لێكۆڵینەوەكان لەسەر روداوی ئاگركەوتنەوەكە دەستیان پێكردوە.
ئاوێنە: ئەمرۆ : سێ شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانو ژینگەی سلێمانی رایگەیاند لە سنوری گوندی "زەردەبی " سەر بە ناحیەی سیتەك ئاگرێك لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی (بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك) گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە هاوکاری لەگەڵ ئاگرکوژێنەوەی سیتەك توانیان ئاگرەکە کونتڕۆڵ بکەن و بیکوژێنەوە و ڕێگە لە زیاتر تەشەنەکردنی بگرن.
راگەیەنراو
لە سنوری سیتەك ( ٥ ) دۆنم لە پوش و پاوان سووتا.
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و وشك بوونی گژوگیا لە وەرزی هاویندا یەکێکن لەو هۆکارانەی کە وادەکات ئەگەری ڕوودانی ئاگرگەوتنەوە لە پێدەشت و چیاکان زیاتر بێت.
لە بەرواری ٢٠١٩/٦/٢٤ لە سنوری گوندی ( زەردەبی ) سەر بە ناحیەی سیتەك ئاگرێك لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی (بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك) گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە هاوکاری لەگەڵ (ئاگرکوژێنەوەی سیتەك) توانیان ئاگرەکە کونتڕۆڵ بکەن و بیکوژێنەوە و ڕێگە لە زیاتر تەشەنەکردنی بگرن.
لە ئەنجامدا نزیکەی ( ٥ ) دۆنم لە پوش و پاوان و چەند دەوەنێكی ناوچەکە سوتان و زەرەرو زیانیان بەرکەوت.
هەروەها کارمەندێكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بە سوکی بریندار بوو، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە.