سوپای پاسدارانی ئێرانی چەكی قورس دەگوازێتەوە بۆ شنۆ
  2019-06-25       1294       

 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی كوردپا سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لەشاری نەغەدەوە چەكی قورس‌و كەلوپەلی سەربازی دەگوازێتەوە بۆ شاری شنۆی رۆژهەڵاتی كوردستان.


ئاوێنە: ئاژانسەكە رایدەگەیەنێت دوێنێ‌ "دوشەممە" سوپای پاسدارانی ئێران ژمارەیەك چەكی قورس‌و كەلوپەلی سەربازییان لە نەغەدەوە گواستوەتەوە بۆ شاری شنۆ، باس لەوەش دەكاتی لەكاتی گواستنەوەی ئەو چەك‌و كەلوپەلە سەربازیانە فرۆكەی بێفۆكەوانی ئێرانی لەئاسمانەوە چاودێری پرۆسەی گواستەوەكەی كردوە.


دەشڵێت "ئیسماعیل خەلیلزادە، جێگری پرۆسەی عەمەلیاتی قەرارگەی حەمزەی سەر بە سوپای پاسداران هۆشداری توندی داوەتە حزبە كوردستانییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەوەی ئەگەر بیانەوێت سنورەكانیان ببەزێنن‌و نائارامی لەئێران دروست بكەن".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×