بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا هاوڵاتییەك شەهیدبو
  2019-06-26       715       

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بۆ جارێكی تر دەڤەری برادۆستیان بۆردومانكردەوە، لەئەنجامدا هاوڵاتیەك شەهید بو هاوڵاتیەكیش برینداربو.

ئاوێنە: بەپێی ماڵپەڕی رۆژ نیوز، لە ئەنجامی بۆردومانەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەی "گۆشینە" لە دەڤەری برادۆستی هەرێمی كوردستان هاوڵاتییەك شەهید و یەكێكی تریش برینداربو.

دانیشتوانی گوشینە ماڵەكانی خۆیان بەجێهێشتوە و بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەوە لەسەریان ڕویان لەگوندێكی دیكە كردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×