وەستا رەسوڵ: دانانی پارێزگارێك بۆ كەركوك دەتوانێت تەعریب رابگرێت
  2019-06-27       873       

 

وەستا رەسوڵ، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت یەكێتی‌و پارتی لەكۆبونەوەكەی دوێنێیاندا لەسەر پرسی كەركوك گەیشتونەتە رێككەوتنێكی سەرەتایی، باس لەوەش دەكات دانانی پارێزگارێك بۆ كەركوك دەتوانێت تەعریب رابگرێت.



ئاوێنە: وەستا رەسوڵ، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای وتوە "لە زۆر  شتی تر له‌گه‌ڵ پارتی-دا ناكۆكین، مه‌سه‌له‌كه‌ به‌ته‌نها دانانی پارێزگاری كه‌ركوك نیه‌،ڕه‌نگه‌ ئه‌و "نفوسه‌ زه‌به‌لاحه‌ی" یه‌كێتی له‌كه‌ركوك هه‌یه‌تی، وه‌ مانه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك له‌ناو خه‌ڵكه‌ "ڕه‌ش و ڕووته‌كه‌ی وه‌ هاوسه‌نگی هێز له‌شاره‌كه‌، هه‌ندێك خه‌ڵك پێی خۆش نیه‌، بۆیه‌ كه‌ركوك شتێكی كه‌م نیه‌ هه‌ردولامان (پارتی و یه‌كێتی) به‌و چاوه‌وه‌ سه‌یری ده‌كه‌ین".


راشیدەگەیەنێت نابێت كه‌ركوك ببێته‌ قوربانی ململانێی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی، چونكه‌ ئه‌وكات میلله‌ت لێت قبوڵ ناكات خۆ سیاسه‌تی كورد هه‌موی بریتی نیه‌ له‌ سیاسه‌تی ئه‌م دو حیزبه‌ .


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×