بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك رادەگەیەنێت، ئاماژەبەوەش دەكات ئەو تۆمەتبارە لەساڵی 2016 وە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوە.
ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " مه‌فرەزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه له‌ساڵی 2016وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه‌و له‌یاسا هه‌ڵهاتووه".
راگەیەنراو
تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه له‌ساڵی 2016وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه
مه‌فرەزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه له‌ساڵی 2016وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه‌و له‌یاسا هه‌ڵهاتووه.
تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ن، س، ئـ) به‌مادده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عێراقی داواكراو بووه، به‌ڵام له‌شوێنی نیشته‌جێبونی خۆی هه‌ڵهاتبو، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه توانرا له‌ناحیه‌ی بازیان ده‌ستگیربكرێت‌و روبه‌روی یاسا بكرێته‌وه.
له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه به‌فه‌رمانی به‌رێز دادوه‌ر راگیراوه‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان