"أصالة نصري" لەسەر گۆرانیییە کوردییەکەی رەخنەی لێدەگیرێت
  2022-07-25       1689       

ئا: ئاوێنە

 

هونەرمەندی ناوداری سوری "أصالة نصري" لەنویترین ئەلبومی گۆرانیدا بەناوی "شايفة فيك" گۆرانییەک بەکوردی‌و عەرەبی دەڵێ‌و لەسەر ناوبردنی ئاوازدانەرەکەی بەهەڵە، روبەڕوی رەخنە دەبێتەوە.

أصالة لەئینیستاگرام باسی لەوە کردوە کە گۆرانی "ئەز کەڤوکێم" شیعرو ئاوازو دابەشکردنەکەی لەلایەن "ئاری جان"ی هونەرمەندی کوردی رۆژئاوای کوردستانەوە دانراوە، ئەمە وایکردوە روبەروی ژمارەیەکی زۆر لەکۆمێنت ببێتەوە لەلایەن بەکاربەرانی کوردەوە، کە وتویانە ئەم گۆرانییە یەکێکە لەگۆرانیە هەرە بەناوبانگەکانی کورد کە لەلایەن "محەمەد عارف جەزراوی"یەوە وتراوەو خۆیشی ئاوازی بۆ داناوە، نەک "ئاری جان".

هەندێک لەوانەی کۆمێنتیان نوسیوە، پێیانوایە أصالة لەمەدا دزی کردوەو هەندێکیش پێیانوایە ئاری جان فێڵی لە أصالة کردوەو راستییەکەی پێنەوتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×