لە سنە مۆڵێک دەکرێتەوە 70%ی داهاتەکەی بۆ سلێمانییە
  2019-07-07       2204       
لە سنە مۆڵێک دەکرێتەوە بە هاوبەشی لەنێوان پارێزگای سلێمانی و سنە دەبێت و داهاتی پڕۆژەکەش لە 70%ی بۆ کۆمپانیایەکی سلێمانییە و لە 30%ی بۆ شارەوانی سنە.

ئاوێنه‌: پڕۆژەی سنە سەنتەر مۆڵ، گەورەترین پڕۆژەی بازرگانییە لەسەر ئاستی هەموو رۆژهەڵاتی کوردستان، بڕیار وایە ساڵ و نیوێکی دیکە بەژن و باڵای تەلارەکە بە تەواوکراوی ببینرێت.

حیشمەتوڵڵا سەیدی، سەرۆکی شارەوانی سنە دەڵێت "بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە، تەواوی شورای شارەوانی رەزامەند بوون، چونکە دڵنیابوون کارەکە بۆ بەرژەوەندی خەڵکی سنەیە".

سنە سەنتەر مۆڵ، لەسەر رووبەری 15 هەزار و 500 مەتر چوارگۆشە دروستدەکرێت، سەرمایەی دابینکراو 155 ملیۆن دۆلارە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: "ئومێد دەکەم سەرمایەدارانی دیکەش سەرمایەی نەختێنەیی خۆیان بە دروستکردنی پڕۆژەی لەم جۆرە بپارێزن، ئەمەی کردوومانە، دیاری چەپکە گوڵی سلێمانییە بۆ سنەی خۆشەویست".

داهاتی پڕۆژەکە بە هاوبەشییە، لە 70%ی بۆ کۆمپانیایەکی سلێمانی، لە 30%ی بۆ شارەوانی سنە.

سنە مۆڵ، پێکهاتووە لە چوار نهۆمی بازرگانی، لە سێ نهۆمی سەرەتایدا هەزار دووکان، کافێ و رێستۆرانت، مەلەوانگە و شاری یاری، لە نهۆمی کۆتاییش پارکینگێک بۆ وەستانی هەزار و 200 ئوتۆمبێل دروستدەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×