"حكومەتی عێراق داوای لیستی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەی كردوە"
  2019-01-12       1112       
ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق

ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند بەپێی بەندێكی ناو بودجەی 2019ی عێراق، ئەگەر حكومەتی ھەرێم و بەغدایش پابەندی رێككەوتنی نێوانیان سەبارەت نەبن، حكومەتی عێراق موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە رەوانە دەكات، بۆیە داوای لیستی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەی كردوە.

ئاوێنە: ئەحمەد سەفار، ئەمڕۆ(شەممە)، بەماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاندوە ئەوان وەك لیژنەی دارایی بەردەوان لەسەر گفتوگۆكردنی بودجەو رۆژانەش وەزارەتەكان بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشت دەكەن.

ئەو پەرلەمانتارە پێشبینی كردوە كە تا ١٠ رۆژی دیكە بتوانن بودجەی 2019ی عێراق ئامادە بكەن بۆ پەسەندكردن.

ئەوەشی خستۆتەڕو" لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا بۆ ئەمساڵ، بەندێك زیاد كراوە، ئەگەر حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش پابەند نەبێت بەوەی رۆژانە ٢٥٠ھەزار بەرمیل نەوت رادەستی حكومەتی عێراق بكات، یاخود حكومەتی عێراق پابەندی رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا نەبێت، رێككەوتنەكە ھەڵدەوەشێتەوە، بەڵام موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە رەوانە دەكات."

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكراشیكردوە كە بەغدا داوای لیستی موچەی  فەرمانبەر و پێشمەرگەی كوردستانی كردوە.

وتوشیەتی"پێویستە وەفدێكی ھەرێم بێتە بەغدا و لیستی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەیش بۆ بەغدا رەوانە بكرێت."

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×