چەند رێگەیەک بۆ پاراستنی منداڵەکەت لەگەرمای هاوین
  2019-07-07       251       

ئا: ئاوێنە

 

وه‌رزی‌ هاوین‌و گه‌رما ئه‌گه‌ری‌ ده‌ركه‌وتنی‌ چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌یه‌ بۆ گه‌وره‌و بۆ منداڵ به‌تایبه‌تی‌، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ دایكان ئاگاداری‌ منداڵه‌كانیان بن‌و ره‌چاوی‌ ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ بكه‌ن.

1. به‌ركه‌وتنی‌ تیشكی‌ هه‌تاو 
پێویسته‌ منداڵه‌كانیان بپارێزن له‌تیشكی‌ هه‌تاو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌برێنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌رۆژدا.
2. جله‌كان
 پێویسته‌ ئه‌وجلانه‌ی‌ له‌به‌ری‌ ده‌كات بۆ منداڵه‌كه‌ی‌ دروست كراوی‌ لۆكه‌ بن، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایلۆن بن، چونكه‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ منداڵه‌كه‌ توشی‌ هه‌ستیاری‌‌و سوربونه‌وه‌ی‌ پێست بكات، هه‌روه‌ها له‌كاتی‌ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ منداڵ پێویسته‌ كڵاو و جلی‌ درێژی‌ بۆ له‌به‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ راسته‌وخۆ تیشكی‌ هه‌تاوی‌ به‌رنه‌كه‌وێت.
3. شله‌مه‌نی‌
  شله‌مه‌نی‌‌و به‌تایبه‌تی‌ ئاو زۆر پێویسته‌ بۆمنداڵ‌و و ده‌یپارێزێت له‌وشكبونه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئاو و ماستاو و شه‌ربه‌تی‌ سروشتی‌ زۆر بدرێت به‌منداڵ.
4. دایبی‌ 
پێویسته‌ دایكان ئاگاداری‌ ئه‌وه‌ بن كه‌ زو زو دایبی‌ منداڵه‌كانیان بگۆڕن‌و نابێت بهێڵن دایبێكان زۆر پڕ بن ئه‌وكات بیر له‌ گۆڕینی‌ بكه‌نه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×