وەزیری دارایی و وەزیری نەوت لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن
  2019-07-08       567       

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان، چوار بەرپرسی باڵای حكومەت بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن.

ئاوێنە: شیروان میرزا، پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای كردوە فواد حسێن، وەزیری دارایی و سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق و هەروەها نوێنەری سەرۆك وەزیران و نوێنەری دیوانی چاودێری دارایی بانگهێشتنی دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی پەرلەمانی عێراق بكرێن.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكردوە كە بانگهێشتكردنی ئەو بەرپرسە باڵایانەی حكومەت بۆ تاوتوێكردنی پابەندبونی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بە رادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ.

شیروان میرزا هیوای خستوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئەركی خۆی هەڵبسێت و لەسەر دۆسیەی نەوت لەگەڵ حكومەتی عێراق بكەوێتە گفتوگۆ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×