داوا لەكابینەی نوێی حكومەت دەكرێت گرنگی تەواو بە كەرتی تایبەت بدات
  2019-07-08       941       

لەدوای یەكلابونەوەی ناوی تەواوی كاندیدەكانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان داوا لەحكومەتە نوێیەكەو وەزیرە تایبەتەكانی بوارەكە دەكات، ئەو دۆخەكەی ناوچەكەی پێداتێپەڕدەبێت بقۆزنەوەو گرنگی تەواو بە كەرتی تایبەت بدەن.

ئاوێنە، زریان محەمەد: یاسین مەحمود، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران بەئاوێنەی وت"ئێمە لە ڕێگەی ئاوێنەوە داوایەک لە تەواوی حکومەتی نوێی ھەرێم و وەزیرەکانی تایبەت بە ئابوری و کەرتی بازرگانی و پیشەسازی دەکەین کە ھەماھەنگی بکەن لەگەڵ کەرتی تایبەت".

وتیشی"ئەو دۆخەی کە ھەیە لەھەرێمی کوردستاندا بەرەو بوژانەوەی ئابوری دەچێت بەپێچەوانەی دۆخی ئابوری تورکیا و ئێران و سوریا کە پوکانەوەی دۆخەکەیانە تا ئەمە ئیستغلال بکەین و مەجالێکی فراوان وەربگرین تا کەرتی کشتوکاڵی و بازرگانی ببوژێنینەوە".

ئاماژەی بەوەشدا وەزارەتەکان دەبێت گرنگی تەواو بە کەرتی تایبەت بدەن و پشتیوانیان بکەن بۆ بەرەوپێشچونی کارەکانیان تا بەتەواوی دەستی کار و بەرھەمی ناوخۆیی زیادبکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×