2019-07-09   742     
ئێران ترسی ھەیە لەوەی كە عێراق لە رێگەی ئەمریكییەكان و ئەوروپییەكانەوە، دەست بەسەر كێڵگەیەكی نەوتی ھاوبەش بگرێت.
ئاوێنه: بیژەن زەنگەنە, وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، ''مەترسی ئەوە ھەیە كە عێراق لە رێگەی بەكارھێنانی شارەزایی بیانییەكان پشكی خۆی لە كێڵگەیەكی ھاوبەشی نەوت ببات''.
وەزیری نەوتی ئێران دهڵێت ''وەك قۆناغی یەكەم لە كێڵگەی ئازادهكان، پێویستە وەبەرھێنانێك بەبەھای 5 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار ئەنجامبدریت و جەختیشیكردەوە ئەو بڕە نەوتەی كە پێویستە لەو كێڵگەیە دەربھێندرێت دەگاتە 6 تاوەكو 7 لەسەد و بۆ زیادكردنی ئهو قەبارەیهش، پێویستیمان بە تەكنەلۆژیای پێشکەوتوو ھەیە، بەڵام ئەم مەترسییە دروست بووە كە عێراق باشترین بەڵێندەری ئەمریكایی و ئەوروپایی بۆ دەرھێنانی نەوت لەو كێڵگەیە بەكاربێنێت و ئەگەر پەلە لە دەرھێنانی پشكی ئێران نەكرێت، ئەوە عێراق دەست بەسەر ئەو پشكەش دادەگرێت''.