2019-07-11   515     
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی گاپیڵۆن كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزیی جۆراوجۆر ده‌ستگیركرد.
ئاوينه: ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 11ی ته‌موزی 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگه‌یاندراوێکی بڵاویكرده‌وه، پاش سكاڵای هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر دزیكردن لێی و تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردن له ناوچه‌كه‌دا، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی گاپیڵۆن زانیاریی پێویستیان كۆكرده‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد.
دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی گاپیڵۆنه‌وه توانرا تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكرێت، كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا بڕی 17 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی و ملیۆنێك و 550 هه‌زار دیناری عیراقی و چه‌ند پارچه ئاڵتونێكی پێبوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، تۆمه‌تبار دانیناوه به‌تاوانه‌كه‌یداو له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌نده‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.