ته‌نها 5%ی‌ خه‌ڵكی‌ ده‌ستیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست ده‌شۆن
  2019-07-11       1257       

ئا: ئاوێنە

 

نوێترین توێژینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌رخستوه‌ كه‌ 95%ی‌ خه‌ڵك ده‌ستیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ هه‌ڵه‌ ده‌شۆن ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شوشتنی‌ ده‌سته‌كان رۆتینه‌و رۆژانه‌ چه‌ند جارێك دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌.
پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك پزیشك له‌زانكۆی‌ مشیگان ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند ده‌ستشۆرێكی‌ شوێنه‌ گشتێكان ئه‌نجامداوه‌. بۆیانده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ته‌نها 5%ی‌ خه‌ڵكی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست ده‌ستیان شۆردوه‌و توانیویانه‌ ئه‌و میكرۆبانه‌ له‌ده‌ستیان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ هۆكارن بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌ گۆێزراوه‌كان‌و چه‌ندین نه‌خۆشی‌ تر به‌تایبه‌تی‌ په‌تاو هه‌ڵامه‌ت هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ كه‌ توشی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس ده‌بن.
زاناكان كه‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه‌ رایانگه‌یاندوه‌ ده‌ستشۆردنی‌ ته‌ندروست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌تا هه‌ردو له‌پی‌ ده‌ستت بخه‌یته‌ پێش ئاوه‌كه‌و پاشان سابونه‌كه‌ بهێنیت به‌ناوله‌په‌كان‌و چه‌ند جارێك له‌پی‌ ده‌ست له‌یه‌ك بخشێنی‌ دواتر به‌ینی‌ په‌نجه‌كان‌و سه‌ری‌ ده‌ست‌و چه‌ند جارێك ئه‌م كرداره‌ دوباره‌ بكرێته‌وه‌ دواتر ده‌سته‌كان بۆ ماوه‌ی‌ 20 چركه‌ له‌پێش ئاوه‌كه‌ بهێڵه‌ره‌وه‌و پاشان به‌خاولییه‌كی‌ پاك ده‌سته‌كان وشكبكه‌ره‌وه‌ چونكه‌ ده‌ستی‌ ته‌ڕ زۆرترین میكرۆب له‌خۆده‌گرێت به‌به‌راورد به‌ده‌ستی‌ وشك.

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×