مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێنی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی باندێكی چوار كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان
له‌هاوڵاتییه‌ك كردبو له‌به‌رامبه‌ر پێدانی بڕێك پاره.
ئاوێنە:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست
ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن
هاوڵاتی (ح، م، غ) له‌سه‌ر كه‌سێك كه له‌رێگه‌ی موبایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌و
ته‌قه‌لێكردنی لێكردوه له‌ماڵ‌و دوكانه‌كه‌ی كه ئه‌گه‌ر بڕی 10 هه‌زار دۆلاری
پێنه‌دا، دوای وه‌رگرتنی وته‌ی سكاڵاكارو بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی
پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو زانیاری وردیان له‌سه‌ر تۆمه‌تبار
كۆكرده‌وه.
هێمای بۆ ئەوەش
كردوە كە سه‌رئه‌نجام دوێنێ 2019/7/10، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی
به‌شی پۆلیسی پێنجوێن به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی
توانرا خاوه‌نی موبایله‌كه بدۆزرێته‌وه كه تۆمه‌تبارێكه به‌ناوی (س، ح، س)
له‌شاری سلێمانی ده‌ستگیركرا.
بەپێی قسەی پۆلیس له‌دانپێدانانه‌كانیدا تۆمه‌تبار رایگه‌یاندوه كه سێ كه‌سی
دیكه‌ی له‌گه‌ڵدایه‌و هاوكارییان كردوه له‌هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سكاڵاكار.
ئەوەشی خستۆتەڕو كە دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن‌و
به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی توانرا تۆمه‌تبار (ی، ع، ق) له‌شاری
سلێمانی ده‌ستگیر بكرێت.
بەپێی
راگەیەندراوەكە هاوكات هه‌ردو تۆمه‌تبار (ج، ع، ق - د، ن، أ) له‌قه‌زای
پێنجوێن‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه ده‌ستگیركران.
لەكۆتاییشدا
ئاماژەی بەوەداوە كە له‌ئێستادا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه به‌بڕیاری دادوه‌ر
راگیراون‌و له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه‌و
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.